لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان میوانداری بەڕێز پارێزگاری بابل دەکات

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی کە ھەرێم پێکناھێنن ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٥/٢٠ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، میوانداری بەڕێز ویسام ئەسڵان سعود پارێزگاری بابل ی لەبارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد .
پاش بەخێرھاتنی بەڕێز پارێزگار لەلایەن پەرلەمانتار دەڕاجی و ئەندامانی لیژنەکەوە، گفتوگۆ لەبارەی نوسراوێک کرا کەوا نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی لیژنەکەی کردووە سەبارەت بەو سکاڵایەی پەرلەمانتارێکی پارێزگای بابل لە دژی پارێزگاری بابل تایبەت بە ھەندێ دۆسێ کە پێشکەشی کردووە.
لە کۆتایی میوانداریەکەش لیژنەکە بڕیاریدا داوا لە لیژنەی دەستپاکی بکات نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بکات بۆ دڵنیابوون لە دۆسێکان و ئایا یەکلایی کراونەتەوە، بۆ ئەوەی لیژنەی ھەرێمەکان ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن بەرزبکاتەوە لە دوای وەرگرتنی وەڵامەکە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٠