لیژنەی کشتوکاڵ گفتوگۆدەکات سەبارەت بە پلانی وەرزی ھاوین

کۆبوونەوە لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکان و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ثائر مخيف الجبوري ) و ھەردوو جێگرەکەی و ئەندامانی لیژنە بە ڕێوەچوو لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٥/٥/٢٠٢٢ ، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە لە بەرنامەی کارەکانیان ھاتبوو .
کۆبوونەوەکە لە بارەگەی سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو و تیایدا سەرۆکی تەمەن تەئکیدی لەوە کردەوە کە کشتوکاڵ داینەمۆو جوڵێنەری ئابووری عێراقە و لە ٪‏٦٥ ی پێک دەھێنێ، وە داوای لە ئەندامانی لیژنە کرد کاری جددی بکەن لەپێناو پەرەسەندن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی لە وڵاتداو سەرنجی خستە سەر گرنگی بوژاندنەوەی ھەردوو کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە عێراق بەتایبەت کە ئەم کەرتانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە تووشی پاشەکشەو ھاتنە دواوە بوون.لە بەردەوامیی قسەکانیدا جەختی لە پێویستی چاودێری کردنی ووردی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان کردەوە کە پەیوەستن بە کاری لیژنەکەیان تاوەکو کارەکانیان بەرەو پێش ببەن و ئەرکەکانیان بە باشی جێ بەجێ بکەن و لەئاست بەرپرسیارێتیدابن.
ـ لەلای خۆیەوە ئەندامی لیژنە ( سەلام ئەلشەمەری) ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامیی کۆبوونەوی لیژنە کرد بەھۆی ئەو بۆشاییە یاساییەی کە ھەیە و کاری کردۆتە سەر قۆستنەوەی لەلایەن دامو دەزگا حکومیەکانەوە ، کە بۆتە ھۆکاری سستی و کەمتەرخەمی لە جێ بەجێ کردنی کاروبارەکان.وە ھەروەھا لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بەوەدا کە کەرتی کشتوکاڵ دژایەتی دەکرێت لە ناوخۆو دەرەوە و داوای لە ئەندامانی لیژنەکەش کرد کاری پێکەوەیی بکەن لە ھەردوو لایەنی یاسادانان و چاودێری کردنەوە.
– لە درێژەی گفتوگۆکان لیژنەکە تاوتوێ و دیاری کردنی کاتێکی کرد تیایدا میوانداری کادرە پێشکەوتووەکانی ھەردوو وەزارەتی ژینگەو کشتوکاڵ بکرێت و شانبەشانی ئەوانیش بەڕێوبەری گشتی دارستان میوانداری بکرێت بە مەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەی بە بیابان بوون و ئاگاداربوون لە پلانی وەزارەت تایبەت بەو دیاردەیە،لە کاتێکدا بڕی ٣ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە .
ـ ھەروەھا گفتوگۆ کرا لە بارەی پلانی ستراتیژی لیژنەکەو لە کاتی پێویستدا گۆڕانکاریی بکرێت لە پلانەکەدا . پاشان پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەکەو ھەمواری پەیڕەوەکەیان خستە بەرباس کە بە جۆرێک بگونجێت لە گەڵ پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن.
– بەشێکی تری کۆبوونەوەکە پلە بەندی کردن بوو بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی لە ئەستۆی لیژنەکەن بە پێی گرنگیان و میکانیزمی کردنیان بە یاسا.
تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بریتی بوو لە پاڵپشتیی بەروبوومی ناوخۆو ڕێگەنەدان بە ھاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵیی خراپ و ھەڕەمەکی. وە گرنگی ڕۆڵی چاودێریی کردنی لیژنەکە و میوانداریی بەرپرسانی دەزگاکانی جێ بەجێ کردن و سەردانی کردنی ھەموو پارێزگاکان.
– لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لیژنەکە بڕیاریدا میوانداریی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بکات ھەفتەی ئاییندە بە مەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و ئاگاداربوون لە پلان بۆ وەرزی ھاوین.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٥/٢٠٢٢