لیژنەی کشتوکاڵ و دارایی پەرلەمانی کۆبوونەوەی ھاوبەشیان ڕێکخست بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو

کۆبونەوەی ھاوبەشی ھەردوو لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان و دارایی پەرلەمانیی بەڕێوەچوو ڕۆژی چوارشەممە ١/٦/٢٠٢٢ بۆ پاڵپشتیی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو ، لە میانی کۆبوونەوەکە کەلەبارەگای سەرەکی سەرەکی لیژنەی دارایی بەڕێوەچوو بارودۆخی کشتوکاڵ و ئاو گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.ھەروەھا لیژنەی دارایی گوێبیستی پێشنیازو سەرنجە تێروتەسەلەکانی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو بوو کە تایبەت بوون بە زیادکردنی بەشە بودجەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان .
– لەلای خۆشیانەوە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان پشتیوانی خۆی بۆ ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان دووپات کردەوە و بەھۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆی کاری لیژنەکە بە ھەردوو وەزارەتی ناوبراو و ژیانی ھاوڵاتیانیشەوە.
– پاشان جەخت کرایەوە لە گرنگی پاڵپشتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و برەودان پێ ی.
ھەروەھا چاودێری و بەدواداچون بۆ چۆنێتی شێوازی خەرجکردنی ئەو بودجەیەی کە دابین کراوە بۆ ئەمەش پێویستە پەیوەندی و ھاریکاریی ھاوبەشی نێوان ھەردوو لیژنەی کشتوکاڵ و دارایی بەھێزبکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی.
لەلای خۆیەوە لیژنەی دووپاتی کردەوە کە ھاوکارو پشتیوان دەبن بۆ لیژنەی کشتوکاڵ و کەرتی کشتوکاڵ و ئاوو لەعێراق چونکە ئەو دوو کەرتە کاریگەری ڕاستەوخۆیان بە ژیانی ھاوڵاتیەوە ھەیە، ھەروەھا ئاماژەشی دا بە تەرخانکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ ھەمان مەبەست.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە لیژنەی دارایی بڕیاریدا بە نوسراوی فەرمی داواکاریەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاراستەی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی ووردو پاشان زانینی ڕاو سەرنجی لیژنەکە لەسەر داواکارییەکان تاوەکو لەپرۆژە یاسای پاڵپشتی لە ناکاوی ئاسایشی خۆراک جێگەی بکرێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ی حوزەیران ی ٢٠٢٢