لیژنەی کشتوکاڵ میوانداری کادرە پێشکەوتووەکانی ھەریەک لە وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاویەکان و دەرەوە دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیاردەی کەمی ئاوو زامنکردنی پشکی عێراق لە ئاوی ئیقلیمی

ڕۆژی پێنج شەممە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار (ثائير موخيف جبوري) کۆبوونەوەی ھاوبەشی گرێدا لەگەڵ ھەریەک لە لیژنەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەو لیژنەی ڕۆشنبیری بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کەلە خشتەی کۆبوونەوەکە ھاتبوون.
لە میانی کۆبوونەوەکە کە لە ھۆڵی دارایی لەناو ئەنجوومەن بەڕێوەچوو تیشک خرایە سەر بابەتی کەمی ئاوو بەشێوەیەکی گشتی و کەرتی کشتوکاڵ بەتایبەتی، ھەروەھا ڕێ وشوێنەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیەدا.
جگە لە تاوتوێ ی پرسی دروستکردنی بەنداوی جەزرەی ئەرواێ لەلایەن تورکیاو باسکردن لە کاریگەریەکانی لەسەر بەشە ئاوی عێراق و بەدواداچوون بۆ دانوسانەکان لەسەر بەشە ئاوی عێراق لە گەڵ تورکیاو ئێران.
ـ پەرلەمانتار ثائير موخيف جبوري لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە ووتەیەکی پێشکەش کرد جەختی لە پێداگری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان کردەوە پەیوەست بە زامنکردنی بەشە ئاوی عێراق بەھۆی ئەم کۆبوونەوەیەو کە تیایدا ڕاسپاردەو بڕیار دەربچێت و لیژنەکە لە دانیشتنی ئەنجوومەن بیانکاتە بڕیارو بخرێتە بەردەم سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەن. وە ھەروەھا پێداگری لیژنەکەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر لەسەر ھەمان بابەت.
ئەندامانی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان نیگەرانی خۆیان نیشاندا لەسەر ھەڵوێستی ووڵاتانی ھاوبەش لە پرسی ئاوو بەرامبەر عێراق.جەختیان کردەوە کە دەبێ حکومەت ھەڵوێستێکی فەرمی یەکلاکەرەوەی ھەبێت لەسەر ئەو پرسەو ھەموو پاڵپشتیەکی خۆشیان بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان و وەزارەتی دەرەوە دووپات کردەوە بەمەبەستی چارەسەری ئەو کێشەیە کە پەیوەستە بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە.
لەلای خۆشیانەوە ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە باسیان لەوەکرد کە بارودۆخی ئاوو لە عێراق مایەی مەترسیەو پێویستە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، وە نیگەرانی خۆشیان نیشاندا لە کاری وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان تایبەت لە دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ زۆنگاوەکان لە کاتێکدا زۆنگاوەکانی عێراق بوونەتە بەشێک لە کەلەپووری جیھانی و ئاماژەیان بە پێویستی ی سەرلەنوێ ڕێکەوتن کرد لەگەڵ ووڵاتانی ھاوبەشی سەرچاوەی ئاو لەگەڵ عێراق.
– ئەندامانی لیژنەی ڕۆشنبیری و شوێنەوار باسیان لەوەکرد کە بەشێک لە کێشەکان پەیوەندی بە لیژنەکەیانەوە ھەیە چونکە کەمی ئاو کاری کردۆتە سەر ووشکبوونی بەشێک لە زۆنگاوەکان و کاریگەری کردۆتە سەر ناوچە گەشتیاریەکانیش. وە بە پێویستیان زانی بۆ چارەسەری ئەو پرسە پەنا ببرێت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی یونسکۆ.
ئەندامانی ئەنجوومەن پشتیوانی خۆیان بۆ لیژنەی کشتوکاڵ نیشاندا تاوەکو ڕاسپاردە و بڕیار دەربکرێت لەسەر کێشەی کەمئاوی و بەشە ئاوی عێراق.
– لەبەشێکی کۆبوونەوەکە بەڕێز بریکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان ڕونیکردەوە کە ئەو ئاوەی دێتە ناو خاکی عێراقەوە لە ٪‏٧٥ ی لە وڵاتی تورکیاوەیەو لە ٪‏٢٥ لە وڵاتی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی تورکی بەڵێنەکانی خۆیان نابەنە سەر لە دابین کردنی بەشە ئاوی عێراق و چەندین بەنداویان دروستکردووە گرنگترینیان بەنداوی جەزرەیە کە بەشێوەیەکی مەترسیدار کار دەکاتە سەر کەمبونەوەی زیاتری ئاو لە عێراق و ھەروەھا نزیکەی ٥٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵیش نزیک لەو سنوورە زیانیان بەردەکەوێ.سەبارەت بە لایەنی ئێرانیش ھاریکارنین و خۆشیان بە کێشەی کەمئاویەوە ئەناڵێنن و ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە ناتوانن بەشە ئاوی عێڕاق زیاد بکەن، وە ھەروەھا تا ئەم ساتەوەختەش پابەندی ڕێکەوتننامەی جەزائیرن و دانوسان لەگەڵیان ئەستەمە لەکاتێکدا لەلای عێراقەوە ھیچ پابەندیەک نەماوە بەو ڕێکەوتننامەیەوە کە ئەمەش بۆتە کێشە ،بۆیە بە پێویستی بە بریاری سیاسی لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە تاوەکو فشار لە تورکیاو ئێرانیش بکرێت ،
ھەر لە میانی کۆبوونەوەکە کادری پێشکەوتوو لە وەزارەتی دەرەوە باسی ئاماژەی بەوەکرد لە سەدەی ٢١ ئاو ھەمان بەھای نەوتی ھەیە و تورکیا لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان زاراوەی لاوەکی سەبارەت بە پشکی ئاو لەگەڵ عێراق و پابەند نابێ لە دابینکردنی بەشە ئاوی عێراق و بەڵکو تورکیا ئاوەکەش بە عێراق دەفرۆشێت لە ڕێی ئاوی سەوز کە مەبەست پێی ساغ کردنەوەی بەرھەمە کشتوکاڵیەکانێتی لە عێراق،لە کۆتاییدا بە پێویست زانرا کە دووبارە ڕێکەوتنی نوێ ئیمزا بکرێت لەگەڵ تورکیاو ئێران لەسەر پرسی ئاو.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١/٧/٢٠٢٢