لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی گەڕانێکی ڕاستەوخۆ دەکات لە پارێزگای نەجەف و چاوی دەکەوێت بەڕیش سپیی میریی بەنی حەسەن
لیژنەی کشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەو بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان، ڕۆژی دووشەممە، گەڕانێکی ڕاستەوخۆی بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز ئهنجامدا، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کشتوکاڵی تیایدا.
له سهردانهكهدا لیژنه سهردانی دیوهخانی میری بهنی حهسهن كردو چاوی کەوت بەڕیش سپی عەلی حەسناوی، بە ئامادەبوونی پەڕلەمانتار هادی حەسناوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە جوتیارو و ڕەنجبەرەکان و نوێنەری یەکیَتی گشتی کۆمەڵانی جوتیارەکان.
لیژنە گوێبیستی دەرکەوتووترین کێشەو کۆسپەکان کە جووتیاران بەدەستیەوە دەناڵێنن لە پەیداکردنی پێداویستیە کشتوکاڵیەکان، له گهڵ خستنهڕووی ئهو كارانهی كه لیژنەکە دەتوانێت پێشکەشی بکات لە پێشنیارو چارەسەری و دواندن لەگەڵ لایەنە کەرتیەکاندا بۆ چارەسهرکردنی ئەم کێشەو کۆسپانەو پاڵپشتیکردنی ڕاستەقینە بۆ جوتیارەکان، له پێناو گهشهپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و کردنی بەستوونێکی پاڵپشت بۆ ئابوریی نیشتمانی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٣/٢٠٢٣