لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی گفتوگۆکانی لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی تەواو دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان ڕۆژی سێ شەممە کۆبونەوەی گرێدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( عبدالكاظم الجبوري) سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە بەمەبەستی گفتوگۆی ئەو بڕگەو بابەتانەی کەلەخشتەی کارەنیدا ھاتبوو.
لەمیانی کۆبونەوەکە کە لەبارەگای لیژنە ئەنجامدرا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیڕەوی ناوخۆو بڕیاردان لە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەکی پێویست لە بڕگەکانیدا بەشێوازی گونجاو کە بگونجێ پەیوەست بە پسپۆڕی لیژنەکەو یاساو پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.پاش گۆڕانکاریەکان چاپ بکرێت و بەرزبکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن.
– لەلایەکی ترەوە ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە ئەستۆی لیژنەکەن خرانە بەرباس و لێکۆڵینەوە و بەڕێزان ئەندامانی لیژنە بڕیاریاندا کە تاوتوێ ی چڕو تێرو تەسەلی پرۆژە یاساکان بکەن پلە بەندیان بکەن بەپێی گرنگیان و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی ھاوڵاتی و جوتیاری عێراقیەوە.
-لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە ڕێکەوتن بە کاندید کردنی پەرلەمانتار (ابتسام الهلالي) بۆ بوون بە ئەندام لە لیژنەی دۆستایەتی عێراق لەگەڵ ( چین ،کۆریا ، یابان،مالیزیا، ڤێتنام) وە پەرلەمانتار( زوزان علي صالح الهاجاني) بۆ لیژنەی دۆستایەتی عێراق لەگەڵ ( ئەستۆنیا، لاتیڤیا،لیتوانیا ، ڕۆمانیا، بولگاریا، ھەنگاریا، سڕبیا، چیک)
لەدرێژەی کۆبونەوەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەی ھاوبەشی لیژنەکەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانیی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١/٦/٢٠٢٢ بەمەبەستی گفتوگۆ لە بارەی بڕی پارەی تەرخانکراو لەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک بۆ پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵ و بەرھەمی ناوخۆ بە ھەموو شێوەکانی و پاڵپشتی کردنی بەکاربەرو ھاوڵاتی سادە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢