لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تاوتوێی پلانی کاری خۆی بۆ ماوەی داهاتوو و پێداچونەوە بە دۆسیەی ئەوانە دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 25 / 5 / 2022 لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەیەکیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار نەهلە فەهداوی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕێکخست، بۆ تاوتوێکردنی پلانی کاری لیژنەکە .

لیژنەکە تاوتوێی وردەکاریی پلانی کارەکانی بۆ قۆناغی داهاتوو کرد، لەگەڵ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بەژمارەی ژنان و پیاوان و چڕی دانیشتوانی پارێزگاکان .

لیژنەکە جەختی کرد لە پێویستی ئەوەی چاودێریکردنی ژنان فراوانتر بکرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژنان پێویستییەکی زۆریان پێیەتی، لەگەڵ جەختکردن لەڕەتکردنەوەی خراپ سود وەرگرتن لە توێژی چاودێری کۆمەڵایەتی لەپرسەکانی هەڵبژاردن و بانگەشەدا، هەروەها تاوتوێی زیادکردنی تەرخانی دارایی کرا بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی لە پێشنیازی یاسای ئاسایشی خۆراکدا .

هاوکات لیژنەکە جەختیکرد لەبایەخی ئاگاداربون لە وردەکاری ئەو یاسایانەی وەزارەتی کار پیادەیان دەکات، لەگەڵ دیراسەکردنی ئەگەری ئەنجامدانی هەموارکردن تیایاندا بەوشێوەیەی زامنی کاریگەریان دەکات، هاوشانی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان. وێڕای جەختکردن لەوەی لیژنەکە ڕۆڵی خۆی لەداڕشتنی یاساو چاودێریکردندا بگێڕێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٥/٢٠٢٢