لیژنەی کارەباو ووزە گفتوگۆکانی لەسەر چەند پرۆژەیەکی تایبەت بە ووزە تەواو دەکات

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٩/١٠/٢٠٢٢ لیژنەی کارەباو ووزە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید سامەڕایی سەرۆکی بە تەمەن و ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی خۆی‌ به‌ست بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا.
لیژنە ڕاپۆرتی ئامادەکراوی خستەڕوو سەبارەت بە پلانی ستراتیژی وەزارەتی کارەبا، ھەروەھا گفتوگۆکرا لە سەر بەستنی پێوەری زیرەک و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ لایەنی جێبەجێکارو دۆزینەوەی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکەو گرەنتی نەھێشتنی زیاد بەکارھێنانی کارەبا.
پاشان لیژنەکە داوای وێنەیەکی پرۆژەکەی کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ لەلایەن لیژنەی لاوەکیەوە و جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی دواتری.
پاشان جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی پەیوەندی بکرێت بە ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان تاوەکو وەزارەتی کارەبا دەست کراوەبێ لە ئەنجامدانی گرێبەست بەپێ ی یاسای ئیدارەدانی دارایی ساڵی ٢٠١٩ بەشێوازی ١/١٢، ھەروەھا پاڵپشتی کردنی پرۆژەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی وێستگەبەرھەمھێنەرە کارۆئاوی و غازی و گەرمییەکان.
ھەر لەمیانی گفتوگۆکان لیژنەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی بکات بەمەبەستی سڕینەوەو لابردنی ئەو وێستگانەی کە کار ناکەن وە ھەروەھا پئدانی دەسەڵات بە وەزارەتی کارەبا و دابین کردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژە درێژخایەنەکان بەشێوەی ( بەش بەش) بەپێ ی یاسای كارگێڕی‌ دارایی.
ھەروەھا گفتوگۆکرا لەسەردانانی یاسایەک سەبارەت بە ئاسانکاری لە دابینکردنی زەوی بۆ بنیاتنانی وێستگەکانی ٤٠٠،١٣٢،٣٣ بەبێ بەرامبەر یاخود بە نرخێکی كه‌م بەئامانجی کەمکردنەوەی بەربەستەکان لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆژەکان. وە ھەوڵدان بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بۆ ھەردوو پارێزگای کەربەلاو نەجەف و بەھۆی سەردانیکردنی ملێۆنی یەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/١٠/٢٠٢٢