لیژنەی کارەباو ووزە میوانداری بەڕێوبەرانی دابەشکردن لە وەزارەتی کارەبا دەکات

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٦/٧/٢٠٢٢ لیژنەی کارەباو ووزە بەسەرۆکایەتی ( خالید سامەڕائی) میوانداری بەڕێوبەرە گشتیەکانی دابەشکردنی کارەبا لە ناوچەکانی باکوورو ناوەڕاست و باشوورو فوڕاتی ناوەڕاست و بەغداد کرد.  بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کۆمەڵێک بابەتى پەیوەست بە تۆڕەکانی کارەبا.
لە میانی کۆبوونەوەکە کە لەبارەگای لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو ، تاوتوێی چەند پرسێک کرا لەوانە پێداویستی فەرمانگەکانی دابەشکردن و گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی تۆڕەکانی کارەبا، ھەروەھا ئەنجامدانی ھەڵمەتی چاککردنەوەو بەستنی پێوەری زیرەک، وەدانانی پلانی گشتگیر بۆ نەھێشتنی گرفت لەو کاتانەی کە لۆد زیاد دەبێ، وە پشکنین بۆ سەرچاوەکانی دابەشکردن و دامەزراندنی وەرشەی تایبەت بە چاککردنەوەی محاویلە لەکارکەوتووەکان.
– سەرۆکی تەمەنی لیژنە ( خالید سامەڕائی ) بڕیاری دا کە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی کارەبا بکرێ بەمەبەستی دیاری کردنی ڕێژەی لۆد لەسەرجەم پارێزگاکان.
لە گفتوگۆی ئەندامانی لیژنە باسیان لە پێویستی سەرلەنوێ دراسەکردنی یاسای کارەبا کرد کە لە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەتە، وە ھەروەھا بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و دانانی پلان و ھەبوونی ستراتیژ بۆ کاری داھاتوو، وە دیزاینی سەرەکیی بۆ تۆڕی کارەبا بۆ ئەو ناوچانەی کە بە ھۆی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتووانەوە دروست بوون.
ھەروەھا گفتوگۆکرا لەبارەی بەستنی پێوەری زیرەک و نەھێشتنی زیادەڕۆییەکان و چاکردنەوەی محاویلە لەکارکەوتووەکان و دانانی جیھازی سۆنار، وە برەودان بە تۆڕە زەمینی و ھەواییەکان و کاراکردنی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە ( جبایە) .
لەلای خۆشیانەوە بەڕێوبەرە گشتیەکان باسیان لە واقیعی پارێزگاکان وگرنگی چارەسەری پرسە گرنگەکان کرد وە ھەروەھا نوێکردنەوەی ھێڵەکانی گواستنەوەو چاککردنی ھێڵە لە کارکەوتووەکان، وە پێویستی ھەموار لەیاساکە و دانانی میکانیزمێکی نوێ و گەیاندنی کارەبا بۆ ھەموو ناوچەکان.
-ھەروەھا لیژنەکە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی کرد لەگەڵ کادرەکانی سەر بە وەزارەت، لەوانە کێشەوگرفتی فەرمانگەکانی دابەشکردن و وێستگەکانی بەرھەمھێنانی جێگیرو گواستراوەکان لەسەرجەم پارێزگاکان و گەیشتن بە ڕێگا چارەو دەرکردنی چەند ڕاسپاردەیەک لەوانە ( مەلەفی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە و بەتایبەتکردن – خصخصە و برەودان بە تۆڕەکان و گۆڕینی تۆڕی ھەوایی بۆ تۆڕی زەمینی – سمارت میتر ، وە ھەمواركردنى یاسای وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی جێگیرکردنی ڕێنماییەکانی کاری وەزارەت.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦/٧/٢٠٢٢