لیژنەی کارەباو ووزەی پەرلەمانیی تاوتوێی پلانی ووزە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا دەکات
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٢/١٠/٢٠٢٢ شاندێکی لیژنەی کارەباو ووزەی پەرلەمانیی كه پێکھاتبوو لە پەرلەمانتاران ( داخل رازی) جێگری یەکەمی سەرۆکی بەتەمەنی لیژنەو ئهحمهد رشید سهلمانی و مهنصور مهرعید و کافین سهعید محهمهد) سەردانی وەزارەتی کارەبای كرد.
لە میانی سەردانیکردنە چاویان کەوت بە بهڕێز نهزار قهحتان حسن بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری دابەشکردن و گواستنەوەو عهممار محهمهد كازم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و لێکۆڵینەوە و سهعد فهریح جومعه بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی لە وەزارەت.
له دیدارهكهدا کە لەناو بینای وەزارەت بەڕێوەچوو چەند پرسێکی گرنگ باسیان لێوەکرا، لەوانە پلانی سووتەمەنی وەزارەت و وێستگەی دۆرەی ئاوێتەو چەند پرۆژەیەکی تر، پاشان لیژنەکە بە ووردی گوێبیستی پلانی وەزارەت بوون تایبەت بە دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکان و بەرھەمھێنانی ووزە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لیژنە ھەموو پشتیوانیەکی خۆی دووپات کردەوە بۆ وەزارەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەباو کاریگەریەکانی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و جەختیشیان لەوەکردەوە کە پێویستە وەزارەتیش ھەوڵەکانیان چڕکەنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی ووزە و داواشیان لێکردن پلانی خۆیان بنێرن تایبەت بە کێشەو چارەسەریەکان تاوەکو بە ھەموو لایەک کارو بەدواداچوون بکرێت بەمەبەستی باش کردنی دۆخی کارەبا.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢