لیژنەی کارو دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای پاراستنی کۆمەڵایەتی و ستافی پێشکەوتووی دەسەڵات کۆدەبنەوە

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی په‌رله‌مانتار نەهلە فەهداوی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای پاراستنی کۆمەڵایەتی لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی و کادرە پێشکەوتووەکان کۆ بووەوە، به‌مه‌به‌ستی‌ جەختکردنەوە لەسەر دەستپێکردنی به‌شی‌ هەشتەمی ئەو کەسانەی کە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی ژنانی بێکار و بێوەژن و تەڵاقدراویان پێ دەبەخشرێت.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەگرنگی دابەشکردنی پشکی پارێزگاکان کرا بەپێی سەرژمێریی دانیشتوان و ڕێژەی هەژارییان کە لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا پێناسەکراوە.

هەروەها چاویان بە میکانیزمەکانی کارکردندا خشاندەوە بۆ تەواوکردنی ڕووماڵکردن لەماوەی دیاریکراودا و پێداچوونەوە بە پێگەی دارایی سندوقی پاراستنی کۆمەڵایەتی و خێراکردنی خەرجکردنی دەرماڵە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ یاسا ده‌یانگرێته‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمسێون و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوولاتیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ / ٩ / ٢٠٢٢