لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان تاوتوێی‌ ژمارەیەک لە پڕۆژەو وپێشنیاری‌ یاساکان ده‌كات و بڕیارده‌دات میوانداریەکان وسەردانەکان بۆ دامەزراوەکان كارا بكات بۆ بەدواداچوونی تەواوکاریەکانیان

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی‌ ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێی پڕۆژەو پێشنیاری‌ یاساكانی‌ ئازادی‌ ڕادەربڕین و کۆبوونەوەو خۆپیشاندانی ئاشتیانە و تۆڕی ڕاگەیاندنی‌ عێراقی و جەژنی نشتیمانی و یاسای داهاتی‌ شارەوانیەکان و پێشنیاری یەکیَیی گشتیی بۆ ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی كردو بڕیاریدا میوانداری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بكات، له‌گه‌ڵ کاراکردنی سەردانەکان بۆ ئەودامەزراوانەی کە لیژنەکە سەرپەرشتیی دەکات پاش پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆ بەدواداچوونی تەواوکاریەکان و بەجێهێنانی کارەکانیان.
سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان لەکاتی کۆبوونەوەی خولەکیی لیژنە،جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی بەدیهێنانی بینینێکی تەواو کە شەقامی عێراقی قایل بکات و پابەندی‌ بكات بە سنوور بۆ دانراوە کانی كه‌ دەستوور زامنی کردووە سەبارەت بەیاسای ئازادی‌ ڕادەربڕین و کۆبوونەوەوخۆپیشاندانی ئاشتیانە، پێش ئەوەی بنێردرێت بۆ دەنگ لە سەری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، بۆ پاراستنی ماف و سەربەستیەکان.
هەروەها لیژنە بڕیاریدا كه‌ داوا لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بكات كه‌ سه‌رنج و ڕای خۆی‌ سەبارەت بە کاریگەریی یاسای داهاتەکانی شارەوانیەکان و بڕگەی‌ تایبەت بە قەدەغەکردنی خواردنەوەکانی عارەق پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها بە فەرمی داواله‌ سەندیکای هونەرمەندانی‌ عێراقی بكات كه‌ بەدواداچوون و پشکنین بكات بۆ دەقی‌ زنجیرەکانی‌ دراما پێش ئەوەی پیشانی جەماوەر بدرێت به‌هۆی‌ بوونی کەموکوڕییەکی ئاشکرا سەبارەت بەمه‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی‌ وەزارەتی ڕۆشبیری وگەشتوگوزارو شوێنەوار بكات بۆ زانینی ڕێکارەکانی سەبارەت بەو ڕه‌فتارانه‌ی‌ کە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار له‌ بەردەم لیژنە له‌ ماوه‌ی‌ ڕابوردوودا ئه‌نجامیدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/نیسانی/٢٠٢٣