لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت لە پیشاندانی زنجیرەی (دفعه‌ت لەندەن) و زڕاندنی ناوی ئافرەتی عێراقی

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ناڕەزایی خۆی ده‌ربڕی‌ له‌سه‌ر زنجیرە درامای‌ (دفعه‌ت لەندەن) کە ناوی ئافرەتی عێراقی دەزڕێنێت، و داوای لە حکومەت وهەردوو وەزارەتی‌ ڕۆشنبیری و دەرەوەکرد داوا لە باڵیۆزی کوێتی بكه‌ن بۆ وەستاندنی په‌خشكردنی‌ هەر ئێستا، لە پێناو بەردەوامبوونی پەیوەندییە باشەکان لە نیَوان هەردوو وڵاتی‌ برادا.
بە تەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکانی پێناخۆشیی زۆری خۆیان دەربڕی بۆئەو باسە دروستکراوەی ئافرەتی عێراقی لەلایەن ئەو زنجیرە باسکراوەدا کە هیچ بناغەیەکی ڕاستگۆیی نییەو لێکدانەوەی ڕاستی لەوەی نووسەرە ئافرەتەکە هەوڵی کەمکردنەوەی شکۆی ئافرەتی عێراقی داوە، ئەمە گرێیەکی دەروونی ئەوه‌ دەردەخات لە هەڵەکانی ڕژێمی کۆن، کەتاڵیی دەرخواردی هەردوو گەڵی عێراقی و کوێتیدا، و لای کەس شاراوەنییە ناڵاندنەکانی گەلی عێراقی بەدەست ماڵ وێرانیەکانی جەنگە خوێناویەکان و ساڵانی گەمارۆی ئابوری و دەرمان کە زۆرەها ناخۆشیی دڵتەزێنی بەجێهێشت بۆ گەلە بە ئارامەکەمان لەماوەی سیانزە ساڵدا، کە زۆر لە قوربانیان لە کیسچوون، لەو کاتەی حکومەتە عه‌رەبیەکان بێدەنگ بوون وە خۆیان نەدەجووڵانەوە بۆ ڕزگارکردنی گەلی یەکەم شارستانیەکان لە ناڵاندنەکانی.
لیژنەکە هیواداربوو كه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستتێوەردانی هەر ئێستایی بكه‌ن بۆ وەستاندنی‌ زنجیرەکەو ڕێنەدان لە ئایندەدا ئەو زنجیرانە کە پەیوەندیەکان تێکدەدات ڕابگیرێت، بۆ ئەوەی برایەتی بەتین بەبۆنەی دراوسێیەتی و پەیوەندییەکانی دڵ لەسەر یەکبوون بمێنێت کە هەردوو گەلەبراکان بەیەکەوە دەبەستێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦/ئازاری/٢٠٢٣