لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی میوانداری سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەکات بۆ هەموارکردنی یاسای تۆڕەکە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دکتۆر نەبیل جاسم کرد، بۆ تاوتوێكردنی دووەم هەموارکردنی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.
له دیدارهكهدا ئهندامانی لیژنه گوێبیستی تێبینی وپێشنیارەکانی تایبەت بە یاساكهوه بوون، سەرەڕای تاوتوێکردنی بودجەی تۆڕەکە.
له دیدارهكهدا كه له بارهگای لیژنه له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ئهنجامدرا، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان، ڕوونیانکردەوە کە هەموارکردنی دووهمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە ٢٦ لە ساڵی ٢٠١٥ی هەموارکراو بەگوێرەی ئەو پلانە دێت كه لهلایهن لیژنهوە بۆی دانراوە، جگە لەو هەموارکردنەش کە لە حکومەتەوە نێردراوە، لهگهڵ گرنگیپێدانی گەورەی لیژنه بە بودجەی تۆڕەکە لە پێناو کاراکردنی بەرهەمی دراماو بەرنامە جیاجیاکان لە دەزگاکانیدا.
ههروهها لیژنەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ئاسانكردنی بهڕێوهچوونی کاری تۆڕەکەو هەڵسانی سەرۆکی تۆڕەکەو سەرۆک و ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارییهت بەو ڕۆڵانەی كه پێیان دراوە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی بواری ڕاگەیاندن بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگای عێراقی و جیاکردنەوە لە نیَوان دەسەڵاتەکاندا کە یاسا کارپێکراوەکە وێنەی کێشاوەو ئاماژەیدا کە تۆڕەکە بەستراوەتهوه بە لیژنەکەوەو سەربەخۆیی خۆی هەیە کە ڕژێم و یاساکان داویانەتێ.
دواتر لیژنەکە بڕیاریدا لەسەر میوانداریکردنی تایبەتمەندەکان لەلایەنی ڕاگەیاندندا لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەستنی دانیشتنەکان بە خەستی بۆ کۆتایی پێهێنانی هەموارکردنی دووەم پاش بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئهنجامدانی خوێندنەوەی دووەم.
هەروەها لیژنەکە ئاشکرایکرد کە دەیەوێت ڕۆژەکانی داهاتوودا سەردانی سەرۆکایەتی تۆڕەکەو ئەنجومەنی ئەمینداریەت بکات بۆ ئاگاداربوونی لە دۆخی كاركردن و كاركردن بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەی کە بەرەوڕووی کاری تۆڕەکە بوونەتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١/نیسانی/٢٠٢٣