لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن گەنگەشەی تێپەڕاندنی یاسای جەژنی نیشتیمانی و كۆمەڵێك تەوەری تر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 25/5/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار فاروق حەنا سەرۆكی بەتەمەنی لیژنەكە و ئامادەبوونی ئەندامەكانی كۆبوونەوەیەكی گرێدا، كە تایبەت بوو بە پڕۆژەیاسای ڕۆژی نیشتیمانی لە كۆماری عێراق، كە لە نێو كارنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتبوو، سەرەڕای یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەك تەوەری دیكە.
بەڕێز سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە و ئەندامە بەڕێزەكان، جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار، هەروەها خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو یاسا و بابەتانەی لە قۆناغی خولی پێشوودا هاتوون.
بەهەمانشێوە باس لەو گیروگرفت و ئاستەنگانە كرا كە هەردوو دەستەی گەشت و گوزار و شوێنەوار بە دەستییەوە دەناڵێنن، هەمواركردنەوەی هەندێك یاسا لەو دەزگایانەی كە لیژنەكە سەرپەرشتییان دەكات، لەگەڵ ئەو دۆسییانەی گومانی گەندەڵییان لێدەكرێت، كە تایبەتن بە گشت ئەو لایەنانە.
لەسەروبەندی كۆبوونەوەكەدا سەردانی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كۆشكی كۆنگرەكان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردن و دارایی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار كرا، لەو میانەدا میكانیزم و كاری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت و ئاستەنگ و ئارێشەی فەرمانبەران خرایەڕوو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن