لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پرسەو سەرەخۆشی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق موزەفەر ئەلنەواب

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق، ئەدیب،شاعیر، نوسەر و ڕۆشنبیران كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی موزەفەر ئەلنەواب
بەڕێز سەرۆكی لیژنەكە و بەڕێزانی ئەندام لە لیژنەكە ڕایانگەیاند: بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق موزەفەر ئەلنەوابمان پێگەیشت كە ماوەیەكی زۆر لە ململانێی نەخۆشیدابوو، هەروەها خەم و پەژارەی خۆیان دەربری بۆ لەدەستدانی ئەم شاعیر و ئەدیبە كە كتێبخانەی عێراقی دەوڵەمەند كردبوو بە بەرهەم و نوسینەكانی، لەهەمانكاتدا بە ” یەكێك لە بەناوبانگترین شاعیرانی عێراق لە سەردەمی نوێدا” وەسفییان كرد
لیژنەكە لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق، بنەماڵەو ئازیزانی دەكات بۆ ئەم كۆستە گەورەیە وداوایان لە پەروەرێن كرد كە بیخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆیەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن