لیژنەی ڕۆشنبیری سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق، ناوەندە میدیایی و وەرزشییەكان دەكات بە بۆنەی كۆچی دوایی گەورەی كۆمێنتاران موئەیەد بەدری

لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرخۆشی لەگەلی عێراق و هەردوو ناوەندی ڕاگەیاندن و وەرزشی بۆ كۆچی دوایی گەورەی كۆمێنتاران موئەیەد بەدری دەكات.
سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە ڕایانگەیاند، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شرۆڤەكاری وەرزشی و ڕاگەیاندن ڕێزدار موئەید بەدریمان لە سكۆتلەندا لە تەمەنی 88 ساڵیدا دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشی پێ گەیشت.
لیژنەكە خەمی خۆی نیشاندەدات بۆ لە دەستدانی كەسایەتییەك كە كتێبخانەی میدیایی و وەرزشی بۆ ماوەی سی ساڵ دەوڵەمەند كردبوو بە بەخشین و كاركردنی بەردەوام بەشێوەیەك كە كاریگەری لەسەر دەروونی هەموو عێراقییەكان بەجێهێشتووە. بەو گیانە نیشتیمانییەی هەیبوو كاری كردبوویە سەر بەرزڕاگرتنی ئاڵای عێراق لەنێو ناوەندە عەرەبی و بیانی و سەرجەم كایە نێودەوڵەتییەكان.
لیژنەكە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڕۆڵەكانی گەل و بنەماڵەی كۆچكردوو وخۆشەویستانی دەكات بۆ ئەو كۆستە مەزنە، داوا لە خوای گەورە و باڵادەست دەكەین لە ژێر سێبەری میهرەبانی خۆی بیحەسێنێتەوە
انا لله و انا الیە راجعون
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن