لیژنەی ڕۆشنبیری داوای پاراستنی شوێنەوارەکان و کەلەپووریەکانی شاری بەسرا ده‌كات
پەڕلەمانتار ڕەفیق هاشم ساڵحی ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی سه‌ردانی مۆزەخانەی شارستانی بەسرا كرد.
به‌ڕێزی دووپاتی کردەوە کە بەسرا دەژمێررێت بە شارێكی مێژوویی کۆن وئه‌مه‌ش وایلێدەکات کە پێشەنگی شارە گەشتوگوزاری وشوێنەوارییەکان بیت لە ناوچەکەدا، بەڵام زۆر لە شوێنە ئاسەواریەکان كه له سنوری شاری بەسرادایە گه‌ڕانی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌و ئاشکرانەکراوە، ئەمەش وا ده‌كات كه به‌رنامه دابنرێت بۆ گه‌ڕان به‌دوایی شوێنه‌واره‌كان وده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌لتوری مێژوویی ئه‌و شاره.
لەمیانی سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ فەرمانگەکانی شوێنەواری لە پارێزگاکەدا، ساڵحی ئاماژەیدا كه ڕێکخراوی یۆنیسکۆ دەستی به به‌رنامه‌یك كردووه بۆ چاککردنەوەی خانووە کەلەپووریەکان لە پارێزگای بەسرا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ژیاندنەوەی شاری بەسرا) و چاککردنەوەی دیوارەکانی کەنداوی عەشار کە بەناوچە کەلەپووریەکەدا تێدەپەڕێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی له نزیكه‌وه ئاگاداری وردەکاریی کارەکان لەشوێنەکه‌دابوو کە چاکدەکرێنەوەو هیوای خواست پڕوژەكه به‌پێی پێویست له كاتی دیاریکراوی خۆیدا ته‌واوبێت، بەمەبەستی پاراستنیان لە ناوچوون و بەکارهێنانی باشتریان لە بوارەکانی ڕۆشنبیریدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨/١٠/٢٠٢٢