لیژنەی ڕۆشنبیری جەخت لەسەر پەرەپێدانی گەشتیاری و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم كەرتە گرنگە دەكاتەوە

ڕۆژی شەممە 11/6/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتیاری، شوێنەوار و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری لە وڵاتدا و كاركردن بۆ تێپەڕاندنی سەرجەم ئەو لەمپەرانە كردەوە، كە ڕێگرن لەبەردەم پەرەسەندنی ئەم كەرتە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا .
سەرۆكی تەمەنی لیژنە، بەڕێز فاروق حەنا عتو، لە وتەیەكدا لە دیداری تایبەت بە كۆمەڵەی خزمەتگوزاری گەشتیاری و هاریكاری میوانخانەیی، كە ئەمڕۆ لە بەغدا بە ڕێوەچوو، گوتی : گەشتیاری ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پەرەپێدانی كۆمەڵگەكان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئاڵوگۆِری بیر و كلتوورەكان لە نێوان گەلان زیاد دەكات، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات گەر وەك خۆی بەگەڕ بخرێت و هاوتا لەگەڵ سەرچاوەكانی دیكەی داهاتدا وەك سەرچاوە بەكار بهێنرێت. ئاماژەی بەوەشدا لیژنەكە پشتگیری سەرجەم ئەو پێشنیار و ڕاسپاردانە دەكات كە كەرتی گەشتیاری بەرەوپێش دەبەن و دەبنە هۆكاری تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كاریگەری نەرێنییان لەسەر پەرەسەندنی ئەم كەرتە هەیە و ئەو گرفتانە چارەسەر دەكەن كە كەتواری گەشتیاری بۆ ماوەی دوو دەیەیە بەدەستیانەوە دەناڵێنێت. هەروەها داوای ئەوەشی كرد هەوڵی وەبەرهێنان بدرێت لەو پێگە شوێنەوارییانەی كە خراونەتە نێو لیستی میراتی جیهانییەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی گەشتیاری عەرەب و بیانی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن.
بەڕێز حەنا، خواستی لیژنەكەی بۆ هەموار و دەركردنی ئەو یاسایانە ڕوون كردەوە كە لە بەرژەوەندی كەرتی گەشتیارییدان بەسەرجەم جومگەكانیەوە، لە پێناو هاوشانكردنی لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی لە وڵاتە گەشتیارییە شارستانییەكاندا بەدەست هاتووە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن