لیژنەی پەروەردە كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی دارایی ڕێكدەخات بۆ تاتوتوێكردنی دۆسیەی وانەبێژان.

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار زەیتون حسێن دلێمی سەرۆكی تەمەن، كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە كەرتی پەروەردە.

كۆبونەوەكە دۆسیەی وانەبێژان و كارگێڕە خۆبەخشەكانی خستەبەرباس لەگەڵ گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری خێراو شیاو، بۆ پركردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە كادری پەروەردەیدا هەیە.

لیژنەكە ئاماژەی بەناردنی داواكاریی كرد لەبارەی گرنگی شمولكردنی وانەبێژان و كارگێڕانی خۆبەش بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (315) بۆ ساڵی (2019) بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (428) بۆ ساڵی (2021) وێڕای خستنییە ناو چوارچێوەی پێشنیازی یاسای پشتیوانی خیرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بۆ پێدانی تەرخانكراوی دارایی بە وانەبێژان و كارگیڕانی خۆبەخش بە بڕی (150) هەزار دینار بۆ هەر وانبێژو كارگێڕێكی خۆبەخش.

لای خۆیەوە، بەڕێز حەسەن كەعبی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەكە بەدواداچون بۆ دۆسیەی وەزارەتی پەروەردە دەكات بەشێوەیەكی گشتی و، دۆسیەی وانەبیژان بەشێوەیەكی تایبەتی و بە گرنگییەكی زۆرەوە، لەپێناو دابینكردنی پێداویستییە پەروەردەییەكان سەبارەت بە پێویتسییە داراییەكانی لەپێناو كاركردن بۆ چارەسەری دۆسیەی وانەبێژان و كارگێڕانی خۆبەخش و خستنییە ناو چوارچێوەی یاسای پشتیوانی خیرای ئاسایشی خۆراك.

ئەنجومەنی نوینەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
1/6/2022