لیژنەی پەروەردە تاوتویی پرسی خۆراكی قوتابخانەكان دەكات لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی

لیژنەی پەروەردە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار زەیتون دلێمی سەرۆكی تەمەن، ئەمڕۆ یەك شەممە میوانداری شاندێكی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان عەلی رازا نوێنەری پرۆگرامی خۆراكی جیهانی لە عێراق و، موسا دەهەب سەرۆكی بەشی خۆراكی قوتابخانەكان و، خەنسا غازی بەرپرسی نوسینگەی بەغدادو، سەیف تاتوس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان.

لەدیدارەكەدا، تاوتوێی پرۆژەی خۆراكی قوتابخانەكان كرا، كە لەساڵی 2011_2022 كاریپێدەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو، كە لە ناوچە زۆر هەژارەكان پیادە دەكرێت.

نوێنەری پرۆگرامی خۆراكی قوتابخانەكان ڕونیكردەوە، پرۆژەكە لە پرۆگرامە گرنگەكانە كە پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە دەكات و، بەشداریدەكات لە بوژاندنەوەی ئابوری ناوخۆ، وێڕای بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی كەسوكاری قوتابیان و دابینكردنی پالنەرێك بۆ قوتابیان بۆ پابەندبون بە دەوام، بەپێی ئەو دیراسەو سەرژمێرییانەی ئەنجامدراوە.

بەرێوەبەری پرۆگرامی خۆراك داوایكرد، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پشتیوانی پرۆژەی خۆراكی قوتابخانەكان بكات لەچوارچیوەی تەرخانكراوی وەزارەتی پەروەردە لە بودجەی 2022دا.

لای خۆیەوە، سەرۆكی تەمەنی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، پەرلەمانتار زەیتون دلێمی تەئكیدی كرد، لیژنەكەیان پشتیوانی هەموو هەولێكە كە ببێتە مایەی پێشخستنی دۆخی پەروەردە، ئاماژەی بە هەوڵی لیژنەكەش كرد بۆ میوانداریكردنی پەیوەندیدارەكان لەوەزارەتی پەروەردە، بۆ تاوتویكردنی پرسی خۆراكی قوتابخانەكان.

ئەنجومەنی نوینەران
فەرمانگەی راگەیاندن
5/6/2022