لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان وردەكاری ئاگركەوتنەوە لە ناوەندیی ئەلباقر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەرخی سێ تاوتوێدەكات

لیژنەی پەروەردە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار زەیتون دلێمی سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە میوانداری بەرێز سەعد ڕوبەیعی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی كەرخی سێی كرد، بۆ باسكردنی وردەكاری ڕوداوی ئاگركەوتنەوە كە لە ناوەندیی ئەلباقری كوڕانی سەربە كەرتی تاجی و تارمییە لەناوچەی سەبع ئەلبور ڕویدا.

لیژنەكە لەبەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ڕونكردنەوەی سەبارەت بە ڕوداوەكە وەرگرت، كە وەك بەڕێوەبەر ئاماژەی پێكرد، ئاگرەكە ژماریەك دەفتەری تاقیكردنەوەی خوێندكارانی پۆلە ناكۆتاییەكانی گرتوەتەوە (كۆرسی دووەم) و كارەكەش بەدەستی ئەنقەست بووەو، لیژنەیان پیكهێناوە بۆ زانینی بكەرەكانی و ڕاپێچكردنیان بۆ بەردەم یاسا.

لای خۆیەوە، لیژنەكە تەئكیدی لە پێویستی بەدواداچونی بابەتەكەو پشتبەستن بە لێكۆڵینەوەیەكی پیشەیی كردەوە، بۆ زانینی وردەكاری ڕوداوەكەو گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان بۆ دۆزینەوەی بكەران و كەمتەرخەمەكان و پێشكەشەكردنیان بەدادگا بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لیژنەكە تەئكیدی كرد لە پێویستی زامنكردنی مافی خوێندكاران و چارەسەری ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە بەهۆی سوتانی دەفتەری تاقیكردنەوەكانیان لەچوارچیوەی ڕێكارە یاساییەكاندا، ئاماژەیان بەوەشكرد، كە لیژنەكە سەردانێكی مەیدانی شوێنی روداوەكە دەكات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
26/5/2022