لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانیی دۆخی پەروەردە بە ئامادەبونی وەزیری پەروەردە تاوتوێدەکات

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار زەیتون حسێن موراد دلێمی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممە میوانداری بەڕێز عەلی حەمید موخلف وەزیری پەروەردەی کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی پەروەردە.

میواندارییەکە کۆمەڵێک تەوەری لەخۆگرتبو کە گرنگترینیان ئامادەکاری وەزارەتی پەروەردەیە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی ساڵی ٢٠٢١/ ٢٠٢٢ و زامنکردن کەشێکی گونجاوە بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆڵە قوتابییەکانمان و گرنگی نەهێشتی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕەنگە ببنە بەربەست لەبەردەم بەڕێوەچونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، تەئکیدیشیان لە گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پەروەردەکردەوە بۆ نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی کاری وەزارەت دەبێتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنرا سەبارەت بە جێگیرکردنی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی پسپۆر لەخولی ئاشتی و بنیاتنان و بەدواداچونی بابەتەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕایی پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی تایبەت بە دەرچوانی خوێندنگە نمونەییەکان، لیژنەی پەروەردە پێداگری لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی پرسی پێدانی ئیمتیازات کر بە دەرچوانی خوێندنگە نمونەییەکان بەوپێیەی ئەزمونێکی پێشەنگە لەبواری خوێندن.

هاوکات وەزارەتی پەروەردە تەئکیدی کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوامە بۆ لەخۆگرتنی دەرچوانی خوێندنگە نمونەییەکان بەپێی پسپۆرییە پێویستەکان.

هەر لەمیواندارییەکەدا دۆسییەی وانەبێژان خرایە بەرباس بەوپێیەی لەدۆسیە گرنگەکانە کە پێویستە کاری لەسەربکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە، ئاماژەیان بەوەشدا کە لیژنەی پەروەردە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی قسەیانکردووە لەپێناو زامنکردنی بڕگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە لەچوارچێوەی یاسای پشتیوانی خرا بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.

هەروەها لیژنەکە پێشنیازێکی پێشکەشکرد سەبارەت بەپێدانی وانەی بەهێزکردن بۆ قۆناغە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو دۆخەی کە قوتابیان ڕوبەڕوی بونەوە لەکاتی بڵاوبونەوەی بەڵای کۆرۆنا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/٥/٢٠٢٢