لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی تاوتوێی بایەخی ڕەهەندی هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییەكان دەكات بۆ وێناكردنی پلانە ستراتیجییەكان

لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزراییە ئیتحادییەكان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئەمل توعمە سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی لیژنەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 26/5/2022 كۆبوەوە.

لەكۆبونەوەكەدا میكانیزمەكانی چاودێری و بەدواداچونی بڕیارەكان و ڕێوشوێنەكان و قۆناغەكان و ڕێژەی جێبەجێكردنی تەوەرەكانی پەیڕەوی وزاری بەپێی كاتە دیاریكراوەكان و، وەستان لەسەر ئەو هۆكارەكانی ئاستەنگیان بۆ دروست دەكات و دوایاندەخات لە پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی خولەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەچوارچێوەی هەوڵی هاوبەش لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییەكان.

هەروەك بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە، ڕێكارەكانی چالاككردنی چاودێری و بەدواداچون كارو ئەدائی وەزارەتی پلاندانان و هاوكاری گەشەپێدان و بەدواداچونی یاساكانی پەیوەست بە پلانی ستراتیجی خزمەتگوزرای مەدەنی و پێویستی پێشخستنیان و بەدواداچونی ئاسەواری جێبەجێكردنیان، وێڕای چاودێریكردنی كاری ئەنجومەنی خزمەتگوزرای ئیتحادی و جێبەجێكردنی ئامانجی یاساكەی و تازەكردنەوەی ستافی ئیدارەی دەوڵەت و بەرزكردنەوەی ڕاسپاردەكان لەبارەیانەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
26/5/2022