لیژنەی وەرزش و لاوان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی سەرکەوتنی عێراق لە پاڵەوانێتی کەنداوی 25 لە بەسرە

لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراقی لەپاڵەوانێتی کەنداوی 25 لەبەسرە كردو ستایشی ڕۆڵی میدیاکانی عێراق و کەنداو کرد لە ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکانی پاڵەوانێتییەکە بەشێوەیەکی نایاب و دیار، هه‌روه‌ها ڕۆڵی گەلی عێراقی بەرزنرخاند لە سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکە و گەیاندنی پەیامێکی ڕوون بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە عیراق توانای ڕێکخستن و سەرکەوتنی پاڵەوانێتییە گەورەکانی جیهانی هەیە.
سەرۆکی لیژنه‌ی‌ لاوان و ئەندامانی لیژنەکە خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی‌ بۆ ئەم دەستکەوتە، جەختیشیکردەوە لەسەر پشتیوانی لیژنەی لاوان و وەرزشی‌ پەرلەمان بۆ هەموو ئەو شتانەی کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی واقیعی وەرزشی لە عیراق و ئاماژەی بەوەدا کە خەلیجی 25 دەرگاکانی کردووەتەوە و توانای عێراق بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکانی جیهان نیشانداوە.
هه‌روه‌ها لیژنە جەختی لە پەرۆشی بەردەوام و پشتیوانی خۆی کرد بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای کەمئەندامان کە خزمەت به‌ واقیعی وەرزشی دەکات و ئەوەشی خستەروو کە ئەم پاڵەوانێتییە بەخشندەیی خەڵکی عێراق و پێشوازییەکی باشی میوانی نیشانداوە، هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکانی دۆسیەی وەرزشی کاربکەن بۆ میوانداریکردنی خولی وەرزشی نێودەوڵەتی هەروەک عێراق توانای خۆی سەلماندووە بۆ ڕێکخستنی‌ پاڵەوانێتییەکە بەشێوه‌یه‌ك جوان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ / ١ / ٢٠٢٣