لیژنەی وەرزش و لاوانی پەرلەمان سەرۆکی تەمەن و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێرن

ڕۆژی چوارشەممە 18 / 5 / 2022 لیژنەی وەرزش و لاوان بە سەرۆکایەتی بەڕێز حاکم ئەلزامیلی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم کۆبونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تەمەن و دوو جێگرەکەی رێکخست.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەبارەگای لیژنەکە بەڕێوەچوو جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد کەلیژنەی وەرزش و لاوان لیژنەیەکی گرنگە و سەرۆکایەتی ئەنجومەن هەمیشە پشتیوانی کردووە، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کۆمەڵگەدا مانیفێستی نێگەتیف هەیە و گەنجان دەکەنە ئامانج، لەوانە تاوان و ماددە هۆشبەرەکانە ، بەهۆی پشتگوێخستنی کەرتی گەنجان و وەرزش، و جەخت لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئەو کەرتە گرنگانە دەکاتەوە.

لەلایەن خۆیەوە لیژنەکە دووپاتی کردەوە کە هەوڵی خۆی ئەدا بۆ دەرخستنی ئەو یاسایانەی کە گەنجان وکەرتی وەرزش بەرەو پێشەوە ئەبات ، هەروەها ئاماژەی کرد کە هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی چاودێریی خۆی بگێڕێت .

هەر لەدیدارەکەدا جەبار ڕەمەزانی وەک سەرۆکی تەمەن و جیایی تەیمور وەک جێگری یەکەم و مەحمود خەلەف ئەلعوبەیدی وەک جێگری دووەم هەڵبژێردران .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢