لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمانی گفتوگۆ دەکات لەسەر دۆخی وەبەرھێنان لە عێراق

لیژنەی وەبەرھێنان و پەرەپێدان کۆدەبێتەوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( ڤیان عبدالعزیز عبدالرحمان) سەرۆکی بەتەمەن و ئەندامانی لیژنە لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١/٦/٢٠٢٢ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرو بابەتێک کە لە خشتەی کارەکانیدا ھاتبوو.
– لە دانیشتنەکە کاتێک دەستنیشانکرا بەمەبەستی میوانداری کردنی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نیشتیمانی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی وەبەرھێنان لە عێراق و دیارترین بەربەست و کێشەو گرفتەکان و ڕێگەچارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان.
– پاشان ئەندامانی بەڕێزی لیژنە چەند ڕاپۆرتێکیان پێشکەش کرد لەسەر کاری دەستەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاگان و قەبارەی پرۆژەکان و چۆنێتی پێشخستنی وەبەرھێنان لە پارێزگاکانی عێراق و ھەروەھا ڕاکێشانی کۆمپانیا گەورە جیھانیەکان و دەستەبەری زیاتری ھەلی کاری نوێ .
لە کۆتاییدا ئەندامانی ئامادەبوو جەختیان لە پێویستیی ھەبوونی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە کردەوەبە شێوازێکی بەردەوام تایبەت بە کاری دەستەکانی وەبەرھێنان لە بەغدادو پارێزگاکانی دیکەی عێراق . وە قۆستنەوەی پشووی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەران ، بۆ سەردانیکردنی پارێزگاکان و لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە قەبارەی وەبەرھێنان تیایاندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ی حوزەیران ی ٢٠٢٢