لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران گەنگەشەی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەكە دەكات

ڕۆژی پێنج شەممە 19/5/2022 لیژنەی نەوت و غاز بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار یەحیا عیساوی سەرۆكی تەمەنی لیژنە و هەردوو جێگرەكەی عەلی مەشكور و سەباح سوبحی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە كۆبوویەوە بۆ گەنگەشەی ئەو بابەتانەی لە خشتەی كاردا هاتوون.
لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگای خۆی بەڕێوەچوو لیژنەكە گەنگەشەی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەی كرد و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا و ئەو تێبینی و هەمواركردنانەی لە لایەن بەڕێزانی ئەندامەوە خرانەڕوو بەهەند وەرگیران بۆ دەنگدان لەسەری لە كاتێكی تردا.

هەروەها لیژنەكە تاوتوێی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی لاوەكی كرد بە پێی پێویست و خواستی ئەندامانی لیژنەكە، بەجەختكردنەوە لەسەر كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری و بەدواداچوون بۆ كارەكانی وەزارەتی نەوت و سەرجەم ئۆرگانەكانی، بەهەمانشێوە چاودێری و بەدواداچوونی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان و پێكهاتەكانیان.
هەرلەم كۆبونەوەدا لیژنەكە بەدواداچوونی بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە كرد كە ڕەوانەی لیژنە كراوون كە بریتین لە پڕۆژەیاسای نەوت و غاز ساڵی 2011 و پڕۆژە یاسای كۆمپانیای نەوتی عێراقی و پێشنیاری هەمواری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 15 تایبەت بە ئەو زەوییانەی تەرخان كرابوون بۆ فەرمانبەرانی مونتەسیب لە وەزارەتی نەوت.
لە ئاستێكی پەیوەندیداردا لیژنەكە گەنگەشەی دۆسییەی غازی كرد كە ڕووبەڕووی چەندین كێشە بووەتەوە، ئاماژەی بە كاراكردنی ڕۆڵی خۆی دا بۆ بەدواداچوونی دۆسییەكە و نەهێشتنی لەمپەڕەكانی بەردەمی. بەهەمانشێوە گەنگەشەی ناردنی نوسراوێكی فەرمی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كرا بۆ ئەوەی ئەم دۆسییەیە بخرێتە نێو ئەو پێشنیار و پڕۆژەیاسا هەڵپەسێردراوانەی كە ئامادەكراوون بۆ دەنگدان لەسەریان لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بڕیاریدا نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی حكومەت بكات تایبەت بەو یاسا گرنگانەی مەبەستیانە دەربكرێن، بەئاماژەدان بەوەی كە پاڵپشتی تەواوی حكومەت دەكات بۆ دەركردنی یاساكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن