لیژنەی مافی مرۆڤ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پەیمانگای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ واژۆ دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە، پرۆتۆکۆلێکی هاریکاری هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە عێراق واژۆ کرد، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە.
ئەم پرۆتۆکۆڵە پاڵپشتی یاسایی لەخۆ دەگرێت بۆ یاسا و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کاری لیژنەکەوە.
پەرلەمانتار جومەیلی ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی کرد، بۆ یاساکانی پەیوەست بە کارەکانی لیژنە، لەوانە یاسای کەمایەتیە ئێزیدیەکان و ڕزگاربووان، یاسای ڕێگریکردن لە جیاکاری و یاسای ئازادی ڕادەربڕین و یاسای ونكردنی‌ زۆره‌ملێ‌ و یاسای دژە توندوتیژی خێزانی و یاسای پاراستنی منداڵ.
جومەیلی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە یاسادانانی یاسای ئازادی ڕادەربڕین، لە ڕێگەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و حکومی بۆ ڕێکخراوەکان، بە مەبەستی دەنگدان لەسەری بە زوترین کات، هەروەها پێویستی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی ئاو، چونکە ئەمە بابەتێکی گرنگە بۆ وڵات و ستایشی هەوڵەکانی پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیکردنی لیژنەی كافی مرۆڤی‌ پەرلەمان.
لە کاتی واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵەکەدا، لیژنەکە گفتوگۆی لەبارەی دامەزراندنی یاسای دادگای باڵای تاوانی عێراق و چارەسەرکردنی کەمی ئاو و بەدواداچوون لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنانی ناسنامەی فەرمی عێراقی بۆ ئاوارەکان و ئەوانی دیکە لە عێراق کرد.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٥ / ٢٠٢٣