لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری شاندێکی مافی مرۆڤ دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکارییەکانی ناوچەی ئەهوار
لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران عەدنان جابری و عەدنان جحێشی، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری شاندێکی دادوەرو پسپۆڕانی یاسایی کرد، کە لە بواری مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی باشوری عێراق کاردەکەن بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخ و داواکارییەکانیان .
شاندی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بە ئازاری دانیشتوانی ناوچەی ئەهوار کرد، کە لە ناوچەکانی پارێزگاکانی بەسرەو ناسریە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان و بولدۆزکردنی گوندەکان و بڕینی ئاو بوونەتەوەو ئاماژەیان بەوە کرد کە تا ئێستا بارودۆخیان خراپه بهجۆرێك كه بووهته هۆی گۆڕینی ناوچەکانیان لهڕووی جۆگرافیهوه، لهگهڵ بڵاوبوونهوهی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەنجامی دەرهێنانی نەوت لەو ناوچانەدا، ههربۆیه داوایانكرد قەرەبووی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بکرێت، ئهوانهی كه زەویاکانیان دهستی بهسهرداگیراوە، هەروەها داوایان لە حکومەت كرد کە لە ڕووباری دیجلەوە ئاوی پێویست بە ئەهوارهكان بدات بۆ ئەوەی ژیانیان تێدا بەردەوام بێت .
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ جەختیکردەوە کە پێویستە هەنگاو بنێن بۆ ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ ناوچە چۆڵەکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی سەردانی پەرلەمانی بۆ کێڵگەکان و داواکردنی کۆنفرانسێکی فراوانتر لەسەر زەوییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لهگهڵ گرنگیدان بە ئازارو پێداویستییەکانی دانیشتوانی ناوچهكه، لە ڕێگەی فشار خستنە سەر یونسکۆ بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ ئەو زەویانەی کە لەسەر لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمارکراون، هەروەها داوا لە وەزارەتی داد بكرێت کە ئاسانکاری بکات بۆ ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی شایست.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٥ / ٢٠٢٣