لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری شاندی ئاژانسی ئەڵمانی هاریکاری نێودەوڵەتی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەمە ، لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار بەڕێز ئەرشەد ئەلساڵحی و بە ئامادەبوونی نیسان ئەلزەیەر، میوانداری شاندێکی ئاژانسی هاوکاری نێودەوڵەتی ئەڵمانیای کرد .
لەکۆبونەوەکدا تیشک خرایە سەر باسکردنی بەرنامەکانی ئاژانسەکە بۆ ڕێگەگرتن لە توندڕەوی لەو ناوچانەی لە دەست داعش ڕزگارکراون و کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخ لەو ناوچانە بە ئاوەدانکردنەوەیان و دوورخستنەوەی شێوەی توندوتیژی لێیان .
ئەلسەلحی لە میانەی میواندارییەکەدا ڕایگەیاند کە دابینکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی ئەو پارێزگایانەی کە ڕزگارکراون و لە ژێر کاریگەری زوڵم و ستەمی داعشدا بوون و بە تاوانەکانی دەناڵێنن پێویستە بەدابینکردنی پشتیوانییەکی هەمەلایەنە بۆیان بەهۆی ئەو نەهامەتیانەی کەخەڵکی ئەم پارێزگایانە و بەتایبەتی ئەو شەهیدان و قوربانیانەی بە دەستیان داون و هەروەها بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن .
ساڵحی گوتی پێویستە دیالۆگ لەنێوان پارتەکانی پارێزگاکان و بەشداری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا بکرێت بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەڕێگەی نمایشە مرۆییەکانیانەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان .
لای خۆیەوە پەرلەمانتار نیسان ئەلزەیەر، ئاماژەی بە گرنگیی پشتگیری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بەتایبەتی بۆ کەرتی تایبەت بۆ نەهێشتنی بێکاری و دروستکردنی کار بۆ بێکاران .
له كۆتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولادا ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ دەستپێشخەریی هاوکاری هاوبەشی و پەرەپێدانی نەخشەی کاری داهاتوو بۆ سەرخستنی دۆسیەکانی مافی مرۆڤ لەعیراق کرد .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢