لیژنەی مافی مرۆڤ لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە بەرزکردنەوەی بنەمای مافی مرۆڤ دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و ئامادەبوونی خاتوو وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنە، میوانداری خاتوو دانیال بێل بەڕێوەبەری دۆسیەی مافی مرۆڤی له نەتەوە یەکگرتووەکان كرد.
لە میواندارییەکەدا، لیژنە تاوتوێی ئەو کێشانەی کرد کە پەیوەستن بە ڕهوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و گرنگیدان بە دۆسیەی ژینگەیی، بهتایبەتی کێشەی بهبیابانبوون زهوی و وشکبوونی زۆنگاوهكان و بهرزبوونهوهی پلهی گەرمای زهوی، بههۆی ئهوهی پهیوهندی به مافی مرۆڤهوه ههیه.
سەرۆکی لیژنه جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی کەلتووری مافی مرۆڤ لە عیراق کردەوە بەتایبەتی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و پۆلیسدا، ههروهها ئاماژەی بەپێویستی ڕاهێنانی کادیری پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد لەسەر بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ شەفافییەتی تەواو لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا.
لهلایهن خۆیەوە خاتوو دانیێل بێڵ پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی بنەمای مافی مرۆڤ و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆسپەکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی وۆرکشۆپی ڕاهێنان و ئاوەدانکردنەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پەروەردە لەم بوارەدا.
لە بەرامبەردا پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جەختی لەسەر پێویستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردەوە بۆ پشتگیریکردنی دۆسیهی مافی مرۆڤ لەوانە دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و منداڵانی بێ دایك وباوك، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پشتگیری و یارمەتی بۆ ئەم بەشە دابین بکات.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و دابینکردنی پشتیوانی بۆ باشترکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عیراق.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢ / ١١ / ٢٠٢٢