لیژنەی مافی مرۆڤ سەرۆکی تەمەن و دوو جێگری هەڵدەبژێرێت

ئەمڕۆ یەک شەمە لیژنەی مافی مرۆڤ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێز حاکم ئەلزامیلی و ئەندامانی لیژنەکە ئەنجامدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تەمەن و دوو جێگرەکەی

هەر لەدیدارەکەدا میکانیزمی کارکردنی لیژنەکە بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێکرا بەتایبەتی پەرەپێدانی پلانی ستراتیژی وردی کار و پابەندبوون بەرۆحی کاری کۆمەڵەوە

هەروەها جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە لیژنەی مافی مرۆڤ وەک لیژنەیەکی گرنگ ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بەنیازە پشتیوانی لەکاری لیژنەی پەرلەمانی بکات هەروەک پەیوەندی بە ئەجیندای مافی مرۆڤەوە هەیە

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی لیژنەکە ئەرشەد ئەلساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە سەرۆکی سن هەڵبژارد دوای پاشکشانەوەی فاروق حەنا هەروەها هەڵبژاردنی وحدە ئەلجومەیلی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە و پەرلەمانتار نیسان ئەلزایر وەک جێگری دووەم