لیژنەی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە لە شێوازی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیهکی عێراق دەکات
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەستوری عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان مافەکانی مرۆڤی مسۆگەرکردووە، تێیدا بنەماکانی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ لە خۆدەگرێت، بە تایبەتی بنهمای تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی لە دادگایەکی یاسایی و دادپەروەرانەدا تاوان لهسهری دهسهلمێندرێت، و مافی تاکەکەسی مسۆگەرکراوه کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان شێوازی دەستگیرکردن و شێوازی مامهڵهكردنی دهزگاكانی ئاسایش لە گەڵ کاک سەباح ئەلزینی، بە پێشاندانی به ڕووتی و بە شێوەیەکی سوکایەتی بەخش و پیشاندانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، ودووپاتیكردهوه كه ئەم ڕەفتارە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤه، کە لەدەستووری عێراقدا هاتووە لە مامەڵەکردن لە گەڵ دەستگیرکراوان و جیاکردنەوەی ماف و ئازادییەکان بە هەمان شێوە بۆ هەمووان.
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات كه لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ئاسایش و بەرگری پێکبهێنێت، بۆ لێكۆڵینهوه لە سەر شێوازی سوکایەتیکردن بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتی زەینی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ٣ / ٢٠٢٣