لیژنەی شەهیدان پێشوازی لەجێگری سەرۆكی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ لیژنەی نێودەلەتی بۆ كاروباری ونبوان دەكات.

پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری، سەرۆكی تەمەنی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ڕؤژی دووشەممە 6/6/2022 لەبارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیكرد لە بەڕێز فەواز عەبد عەباس جێگری سەرۆكی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ لیژنەی نێودەلەتی بۆ كاروباری ونبوان.

لەدیدارێكدا كە جێگری سەرۆكی لیژنە پەرلەمانتار حسێن بەتات ئامادەی بوو، كورتەیەك لەكاری لیژنەی نێودەوڵەتییەكە بۆ كاروباری ونبوان لە عێراق خرایە ڕوو.

عەبد عەباس ڕونیكردەوە، لیژنەكە لە دوای ساڵی 2003وە، كاریكردووە لەگەڕان بەدوای گۆرە بەكۆمەلەكان كە ڕژێمی لەناوچوو ئەنجامیداوە، بەپێی یاسای ژمارە (5) بۆ ساڵی 2005ی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، دوای هاتنی چەتەكانی داعشیش، كاری لیژنەكە فراونتربووەو ئەو گۆرە بە كۆمەڵانەشی گرتوەتەوە كە تیرۆرستانی داعش ئەنجامیانداوە.

ئاماژەی بەوەشدا: لیژنەكە پشتیوانی حكومەتی عێراقی كردووە لەریی هەردوو وەزارەتی مافی مرۆڤ و تەندروستی و دامەزراوەی شەهیدان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەهەرێمی كوردستان.

بەڕێز سەرۆكی لیژنە، سوپاسی لیژنە نیودەوڵەتییەكەی كرد لە پشتیوانی هونەری و دارایی بۆ وەزارەتەكان و دامەزراوە حكومییەكان.

وتیشی: لیژنەكە دەتوانێت لەڕێی دابینكردنی ئامیری نوێ و تایبەت بە دۆزینەوەی پەنجەمۆری بۆماوەیی یارمەتی حكومەتی عێراق بدات لە كۆتایهێنان بە ئازارەكانی كەسوكاری قوربانیان.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار بەتات تەئكیدی كرد، دۆسیەی گۆڕەكان دۆسیەیەكی گەورەیە، بەوپێیەی كەسوكاری ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە سامپڵیان لە پەنجەمۆری بۆماوەیی پێشكەشكردووەو، تائێستا نەگەیشتوینەتە زانینی چارەنوسی شەهیدەكانمان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
6/6/2022