لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان بەشداری لە مەراسیمی ماتەمینی دامەزراوەی شەهیدان دەكات بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی قەسابخانەی سپایكەر

پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری سەرۆكی ئەمەنی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ڕۆژی پینج شەممە 9/6/2022 بەشداری لەڕێوڕەسمێكی ماتەمینی كرد، كە دامەزراوەی شەهیدان رێكیخستبو بە بۆنەی ساڵیادی قەسابخانەی سپایكەر كە تیرۆرستانی داعش ساڵی 2014 ئەنجامیاندا.

لەرێورەسمەكەدا پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری وتارێكی پێشكەشكردو، تیایدا ئاماژەی بەو تاوانە ترسناكە كرد كە تیرۆرستانی داعش دەرهەق بە هەزاران گەنجی عێراقی ئەنجامیاندا لە سالی 2014.

وتیشی: ئیلهام لە وانە و پەندەكانی ئەم یادو كارەساتە بە ئازارە وەردەگرین كە پێویستی دەكات لەسەرهەموان پارێزگاری لەدەستكەوتەكانی سەركەوتن بكەین، بۆ رێگەگرتن لەگەڕانەوەی رێكخراوە تیرۆرستییەكان و پاریزگاریكردن لە سەقامگیری و ئاسایش و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ هەتاهەتایە.

ئەو سەركەوتنەشی كە هێزی ئەمنییەكان بەسەرجەم یەكەكانیانەوە لە سوپاو پۆلیس و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەو خۆبەخشانی خێڵەكان بەدەستیانهێنا بەسەر چەتەكانی داعشدا، سەركەوتن بوو بۆ خوێنی شەهیدانی سپایكەرو سەرجەم ئەو شەهیدانەی بەخوێنی پاكیان خاكی نیشتمانیان ئاودا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
9/6/2022