لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان ئەو پرۆژە یاسایانە تاوتویدەكات كە لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەكراوە بۆی

لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵا جبوری سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، ئەمرۆ پێنج شەممە كۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی كە خرابونە خشتەی كارەكانییەوە.

لەكۆبونەوەكەدا باس لەو پرۆژە یاسایانەكرا كە لەحكومەتەوە ڕەوانەی لیژنەكە كراون، هەروەها تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە پسپۆرییەكانی كاری لیژنەكە.

دوای گفتوگۆیەكی چروپڕ كۆبونەوەكە كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركرد لەوانە، دیاریكردنی كاتێك بۆ میوانداریكردنی بەرێز سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان و بەرێوبەرە گشتیییەكان لە ڕۆژی 5/6/2022 بۆ ئاگاداربون لە كاری دامەزراوەكەو، دیراسەكردنی پرۆژە یاسا رەوانەكراوەكان بۆ لیژنەی شەهیدان، وێڕای یاسا بەركارەكان بۆ دانانی خشتەیەك بە دارشتنی یاخود هەمواركردنەوەی.
لەلایەكی ترەوە، كۆبونەوەكە بەپێویستی زانی سەرجەم یاساكانی تایبەت بە شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و قورباینان كە لە هەرێمی كوردستان دارێژراون بدرێنە لیژنەكە بەمەبەستی ئاگاداربوون لێیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
26/5/2022