لیژنەی دەستپاکی پلان و کارەکانی لە قۆناغی داهاتوودا تاوتوێده‌كات

لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی ستراتیژی کارەکەی لە قۆناغی داهاتوودا.
لیژنە باسی لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو كه‌یسه‌ گەندەڵیانەی کرد کە پێشکەشی لیژنەکەیان کراوەو ئەگەری یاسادانانی یاساكانی‌ ڕێکخستن، بە تایبەتی یاسای چاککردنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی و هەموارکردنەوەی یاسای فەرمانگەی وردبینی نیشتمانی، جگە لە ده‌ستنیشانكردنی‌ بەرواری‌ میواندارییه‌كانی‌ لیژنە، بەپێی ئەو ئەولەویاتی کەدایناوە .
لیژنە جەختیشی كرده‌وه‌ لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی چاودێریکردنی کاركردن لە سەر هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەڵسەنگاندنی كاره‌كانیان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ / ٣ / ٢٠٢٣