لیژنەی دەستپاکی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان دەکات
لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی سێشەممە میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕێگاوبان و پردەکانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی کارەکانیان و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بە هاتنهژوورەوەی بەغدای پایتەخت، لەوانە ڕێگای بەسمایەو پڕۆژەی نیباعی ڕێگای وەبەرهێنان.
لە میواندارییەکەدا باس لەو بڕه پارهیه کرا کە بۆ پڕۆژە ئاماژەپێکراوەکان تەرخانکرابوون، وەک بڕەکان و توانای ئابورییان، لەگەڵ پێوەرەکانی هەڵبژاردنی کۆمپانیاکانی جێبەجێکردن و پێویستی ڕاستەقینەی پردەکان کە لەناو ئەم پڕۆژانەدا دروست دهكرێن، هەروەها میکانیزمی کۆکردنەوەی خەرجی بۆ پرۆژەی نیباعی وەبەرهێنانی ڕێگاوبان.
له كۆتاییدا ڕێكهوتن كرا کە لیژنەی پەرلەمانی وەڵامی فەرمی هەموو ئەو پرسیارانه بداتهوه، کە لەلایەن خانمان و بەڕێزانی پەرلەمانتارهوه ئاراسته دهکرێن .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٥ / ٢٠٢٣