لیژنەی دەستپاكی میوانداری سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی دەكات

ڕۆژی چوارشەممە، 1/6/2022 لیژنەی دەستپاكی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی تەمەن ناهیدە دایینی و بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرەكەی و ژمارەیەك لە ئەندامەكانی، میوانداری سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بەڕێز رافل یاسین خوزێریان كرد.
لە میواندارییەكەدا كە لە هۆڵی شەبیبیی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، تیشك خرایە سەر میكانیزمی پێكەوە كاردنی نێوان دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران و ئاگاداربوون لە كاروبارەكانی دیوان، تایبەت بەو سەرپێچییانەی كە دەكرێن و ئەو پێویستییانەی كە تایبەتن بە لایەنی یاسادانان، لەمەڕ هەمواری یاسای دیوانی چاودێری دارایی بە ژمارە 31 بۆ ساڵی 2011 كە گەورەیی و شكۆ بە كارەكانی دەدات و بەشداردەبێت لە پاراستنی ماڵی گشتی.
هەر لەم میواندارییەدا بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە باسیان لەو چوارچێوە یاسایاییانە كرد كە دەكرێت لە ڕێگایانەوە دیوانی چاودێری دارایی بتوانێت بە باشی هەستێت بە ئەركی چاودێری خۆی بەسەر هەموو جومگەكانی دەوڵەتدا بە كەرتی تایبەت و سەندیكا و یەكێتییەكانیشەوە، بەهەمانشێوە باس لە پێویستیی هاوكاریكردنی دیوانی چاودێری دارایی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەستگەیشتن بە ڕاپۆرتە داراییەكان كرا.
هەر لەم بارەیەوە بەڕێز ڕافل یاسین ڕوونكردنەوەیەكی ووردی لەبارەی كار و پێكهاتەی دیوان و سروشتی پەیوەندی بە ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەكانیەوە و پەیوەندی بە كارەكانیەوە بە پێی سیستمی نێودەوڵەتی و پێوەرە جیهانییەكان خستەڕوو. و داوای نەهێشتنی ئەو لەمپەڕانەی كرد كە ڕووبەڕووی ئەركەكانی دیوانی چاودێری دارایی دەبنەوە لە ڕێگەی دەركردنی یاسای پاڵپشتی كارەكانیان بە هەمواركردنەوەی یاسای دیوان، جگە لەوەش پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بە كادیری پیشەیی
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن