لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پێشنیازەکانی لیژنەی خوێندنی باڵا لە بارەی بودجەی گشتی دەکات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی سهرۆكی لیژنهو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2023 کۆبوونەوەیەکی بهست، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە سەر بابەتەکانی پەیوەست بە بواری پەروەردەو کەرتی تایبەت و پرۆژە ستراتیژییەکان، کە پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتهوه هەیە.
لیژنەکە تاوتوێی پێشنیارەکانی لیژنەی خوێندنی باڵای کرد، بۆ زیادکردنی ماددەیەک بۆ پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان، بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەبەرهێنان لەگەڵ کەرتی تایبەت، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فێرکارێ و تاقیگەی وەبەرهێنان بۆ خزمەتکردنی خوێندن و خوێندنی باڵا.
جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستەکانی زانکۆ و ڕێوشوێنەکانی فەرمانی لیژنەی پەرلەمان ژمارە (170) بۆ گونجاندنی بارودۆخەکەیان، لە کاتێکدا گفتوگۆی وردی تایبهت بە پەرەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدرا.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٤