لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری دۆسییەی دامەزراندنی یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان و زانستییەكان تاوتوێدەكات.

ڕۆژی پێنج شەممە 22/9/2022 لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار مەحاسن سەعدون سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامەكانی، میوانداری مەحمود تەمیمی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ئیتحادی كرد.

لیژنە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی ئیتحادی دۆسییەی دامەزراندنی یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاو تەواوكردنی بچڕانی وەزیفی بۆ ئەوانەی دامەزراندن دەیانگرێتەوەو دورخستنەوەی ئەو كەسانەی نایانگرێتەوەو موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن لەگەڵ وانەبێژان و ئەوانی تری خستەبەرباس.

سەبارەت بەدۆسیەی دامەزراندنی زانستییەكان و پێدانی پلەی وەزیفی، سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری رونیكردەوە، دابەشكردنی فۆرمی دامەزراندن بەشێوەی ناوەندیی و بەپێی ڕێژەو پێداویستی وەزارەتی تەندروستی دەبێت كە بەسەر 27 پسپۆریدا دابەشدەكرێت، وتیشی: ئەنجومەن چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی و، تەندروستییە بۆ رەوانەكردنی لیستەكان بۆ كردنەوەی پێشكەشكردنی فۆرم.

لیژنەی دارایی پشتیوانی تەواوی بۆ ئەنجومەنی خزمەتگوزراری دەربڕی لە چارەسەركردنی كێشەكان و دۆسییەی دامەزراندن و سەرجەم ئەوانەی شایستەن بەپێی یاسا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
22/9/2022