لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی کەعبی میوانداریی وەزیری کشتوکاڵ وکادرى پێشکەوتووى وەزارەت دەکات

لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی و بەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەمە ٣٠/٣/٢٠٢٢ میوانداریی وەزیری کشتوکاڵ بەڕێز محەمەد کەریم خەفاجی و جێگری هونەریی وەزارەتەکەو بەڕێوەبەری گشتی دارایی و بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون کرد سەبارەت بە یاسای پاڵپشیی کوتوپڕی و ئاسایشی خۆراکی وشایستەکانی جوتیارەکان.

بەڕێز حەسەن کەعبی لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا کە لەمەڵبەندی لیژنەی داراییدا بەسترا داوایکرد بەئامادەبوونی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران خاتو هیام نیعمەت بۆباسکردنێکی ورد لەبابەت پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ وەرزی دروێنەی کشتوکاڵی لە بەرهەمی گەنم و برنج،جگە لە پێویستیی وەزارەت بۆ پاڵپشتی بەتۆو پیتداری و قەلاچۆی ئافاتەکان وە دابێنکردنی فڕۆکە تایبەتیەکان بەوە،تاکیدیکردەوە کە ئەرکەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەیە ڕووناکبیرکردن وهاندانی وەرزێرەکان وجووتیارەکان بۆ خۆ ئامادەکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیدا بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بەتایبەتی لەوەرزی برنج و خۆ ئامادەکردن بۆچاندنی . 

لیژنەی دارایی ئاگاداربوو لەپێویستیی وەزارەتی کشتوکاڵ لە تایبەتمەندەکانی کەلوپەلە خۆراکیەکان وە ئەوپێویستییانەی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان ۆە ئەوانی دیکەش وەزانینی ڕوونکردنەوەکان کە وەزارەت پێویستیەتی بۆ خستنە ناو یاسای پاڵپشتی کوتوپڕی ئەوەی تایبەتە بە کەرتی کشتوکاڵەوە داوایکرد بەپێدانی هەموو وردەکاریەک لەبابەت پێویستیەکانی وەزارەت بە نووسراوێکی ڤەرمی بۆ توێژینەوەی بەشێوەیەکی فراوان   سەرەڕای دانانی پلانێکی ستراتیژی بۆ وەرگرتنی گەنمەشامیی زەردوەچارە سەر کردنی بابەتی باڵندە بە خێوکارەکان وە بەدواداچوونی پێدانی کەلوپەلە کشتوکاڵیەکان.

 هەروەها لیژنەکە گوێبیستبوو بۆ نمایشکردنێک لە وەزیری کشتوکاڵەوە سەبارەت بە کەرتی کشتوکاڵی و شایستەکانی جووتیارەکان و پێویستیی وەزارەت بۆ بەپیتدارکردنەکان وئالیکەکان وە ئەوەندەی کە تەرخانکراوە لە شایستەکان بۆ جووتیارەکان سەرەڕای خەرجیەکانی دیکەش .

 لیژنە کە ئامۆژگاری دا بۆبەڕێکردنی ڕێکارە پێویستەکان سەبارەت بە بابەتەکە بەقەد پەیوەندیی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٣٠/٣/٢٠٢٢