لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی كەعبی كۆدەبێتەوە بۆ پێگەیاندنی پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێراو بڕیاری میوانداریكردنی وەزیری دارایی دەدات

لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی بەرێز حەسەن كەریم كەعبی و ئامادەبونی ئەندامەكانی، ئەمڕۆ سێشەممە 24/5/2022 سەبارەت بە پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كۆبوەوە، دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆی لەئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی لیژنەی لاوەكی بۆ بەدواداچونی كاری وەزارەت و فەرمانگەكانی پەیوەیست پێوەی، بڕیاریشدا وەزیری دارایی لەوبارەیەوە میوانداری بكات.

لیژنەكە تاتوتوێی تەواوكردنی گفتوگۆكانی پەیوەست بە پیشنیازی یاساكە كرد دوای خوێنەوەی یەكەمی لەپەرلەمان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی یاسای و مرۆیی لەسوككردنی باری شان و نەهامەتییەكانی هاوڵاتیان لەڕووی، فۆرمی خۆراك و، پاراستنی كۆمەڵایەتی و، پێدانی شایستەی ساڵانی پشوتری جوتیاران و، دامەزراندنی پرۆژەی بچوك و، كڕینی وزەو بەدەر لەوانەش، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخ لەجیهان و قەیرانی كارەبا، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆی.

تێچێن و بۆچونی بەرێزان ئەندامانی لیژنەكە خۆی لە دیراسەكردنی دانانی پلانێكی ستراتیجیدا بینیەوە بۆ پێگەیاندنی یاساكە بەجۆرێك زامنی گەیشتنی هەنگاوەكانی داڕشتنی بكات بەشێوەیەكی نمونەیی.

لیژنەی دارایی ڕاپۆتە ئامادەكراوەكەی خستەڕوو كە لە دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت سەبارەت بە یاساكەو تێڕوانینی چاكسازی بۆ زیادكردنی داهاتەكان و هەمەڕەنگكردنی سەرچاوەكانی دارایی، تەئكیدیشی لە بەدواداچونی پلان و جێبەجێكردنی سیاسەتی دارایی كردەوە بەوشیوەیەی زامنی مافەكانی هاوڵاتیان دەكات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
24/5/2022