لیژنەی دارایی بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی پێشنیازی یاسای پشتیوانی كۆدەبێتەوەو ڕایدەگەیەنێت، تەرخانكراوی درایی بۆ وانەبێژان و گرێبەستەكان لەخۆدەگرێت

بەسەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حاكم زاملی، لێژنەی دارایی بەئامادەبونی بەڕێز حەسەن كەریم كەعبی و ئەندامانی لیژنەكە ئەمرۆ 5/6/2022 كۆبوەوە، بۆ گەیشتن بە قۆناغەكانی كۆتایی پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، بۆ دەنگدان لەسەری لەدانیشتنی داهاتوودا.

زاملی لەكۆبونەوەكەدا تەئكیدی كرد، لەپێویستی پیادەكردنی ڕێوشوێنی یاسایی لە تەواوكردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییەكی راوستەوخۆیان هەیە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە، باسیشی لە بایەخی دەنگدان لەسەر ثێشنیازی یاساكە كرد بۆ دابینكردنی بڕی شایستەی پێویست بۆ غازی هاوردەكراو بۆ چارەسەركردنی كارەباو، فۆرمی خۆراك و، چاودێری كۆمەڵایەتی و وانەبێژان و گرێبەست و كرێی ڕۆژانە، ئاماژەی بە گرنگی ڕەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەش كرد بۆ دەنگدان لەسەری، بەوپێیەی چارەسەری كێشەی زۆرینەی تویژەكان دەكات.

لیژنەكە تاوتوێی ڕاو پێشنیازەكانی كرد، سەبارەت بە دانانی خشتە بۆ دابەشكردنی برە پارە بەسەر ئەوانەی دەیانگرێتەوەو، ئەولەویەتیش بۆ پرۆژە بەردەوامەكانە، تەئكدیش كرا كە پیشنیازی یاساكە پارەی تەرخانكراو بۆ مادە خۆراكییەكانی فۆرمی خۆراك و، سەبەتەی خۆراك و، كڕینی گەنمی ناوخۆ و هاوردەكراو و، چەڵتوك و، پێدانی شایسەتە داراییەكانی جوتیاران لەخۆ دەگرێت.

لەهەمان كاتدا لیژنەكە ئاماژەی بەزامنكردنی پێدانی شایستەی كرینی غازی هاوردەكراو و وزەو، زامنكردنی بەردەوامی كارەبا كرد، وێڕای لەخۆگرتنی بڕە پارەی پێویست بۆ وەزارەتەكان و پاریزگاكان و، سەرلەنوی بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لەڕێی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و تەواوی پارێزگاكان لەڕێی پەرەپێدانی هەرێمەكان و، بڕە پارەی پترۆدۆلار.

سەرۆكی لیژنە بەڕێز حەسەن كەعبی ئاماژەی بەوەدا: لەگەل تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ دانانی چارسەری كێشەی وانەبێژان و گرێبەستەكان و ئەوانەی بە كرێی ڕۆژانە كاردەكەن، لەگەڵ هەڵگرانی بروانامەی باڵاكان و فراوانكردنی بازنەی شمولكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و، چاودێری كۆمەڵایەتی و، بێ كارەكان بەهۆی دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم تویژە گرنگانە.

لیژنەكە سوپاسی خۆی پێشكەشی بەڕێز حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەران كرد، بۆ بەدواداچونی بەردەوامی لە پشتیوانی پێشنیازی یاساكەو ڕێوشوێنەكانی داڕشتنی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
5/6/2022