لیژنەی دارایی بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك یاسای گرنگ كۆدەبێتەوە

لیژنەی دارایی ڕۆژی چوارشەممە 27/7/2022 بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار مەحاسن حەمدون سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی كۆبوەوە، بۆ تاوتوێكردنی پلانی كاری لیژنەكە بۆ وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەكەم.

لیژنەكە تاوتویی پێكهێنانی كۆمەلێك لیژنەی لاوەكی كرد بۆ بەدواداچونی كاری فەرمانگەی وەزارەتەكان و پارێزگاكانی، بۆ چاودێریكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی برگەكانی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.

سەرۆكی تەمەن، جەختى لە سەر گرنگی بەدواداچونی رێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی یاساكەی كردەوە پێش تەواوبونی ماوەی دیاریكراو، لەگەڵ داواكردنی پلانی كاری پارێزگاكان لە پارێزگارەكان لەرووی دابینكردنی پارە بۆ ئەو پرۆژانەی پارەیان بۆ تەرخانكراوە.

هاوكات سەرنجی ئەندامانی لیژنەی دارایش، خۆی لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكەو دابەشكردنی پرۆژەكاندا بینیەوە، بەپێی ڕێژەی هەژاری و بەهەند وەرگرتنی دادپەروەری و سودی ئابوری بۆ سیاسەتی دارایی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
27/7/2022