لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە بڕیار دەدات لە سەر میوانداری کردنی ئەمینداری بەغدا لە هەفتەی داهاتوودا وە گفتوگۆ دەرباره‌ی‌ یەکایەتیەکانی پڕۆژەکانی یاسا لە قەوارەی تایبەتمەندیەکانیدا ده‌كات

لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار مەحما خەلیل بەتەمەن سەرۆک و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤/٥/ ٢٠٢٢کۆبووە.
لیژنەکە بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆی لە سەر میوانداری کردنی ئەمینداری بەغدای پایتەخت لە هەفتەی داهاتوودا كرد، هه‌روه‌ها خشتەکردنی تەوەرەکان بۆ میوانداریەکە لە ناو بەرنامەیەکی ڕێکخراودا بە ژماردن و تۆمارکردنی پڕۆژەکان و ڕێژەی تەواوکردنیان و دواکەوتووەکانی و پڕۆژە پەرشوبڵاوبووەکان لە هەموو فەرمانگەکان و شارەوانیەکان کە ژمارەیان ١٤ شارەوانیە.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە گوێبیستی‌ پێشنیارەکان و وتەناوبڕیەکانی خاتوونان و بەڕێزان پەڕلەمانتاران بوو، كه‌ لە نیوانیاندا داواکاری پەڕلەمانتار فراگ کەنانی بوو سه‌باره‌ت بە پێویستی میوانداری کردنی وەزیری تەندروستی و ژینگە بۆ تاوتوێکردنی چارەسەریەکان و چاککردنی‌ پیسبوونی تیشکهاوێژ لە ناوچەکانی پارێزگای زیقارداو ئاگادارکردنەوەیەک لە لایەن پەڕلەمانتار عەلا زرفی بە تکاکاریی خەڵکی‌ نەهرەوان ئەوەی کە پەیوەندی هەیە بە پڕۆژەی هێڵێکی هاوشان لە ناوچەی نەهرەوان لەبەغدا، و پپشنیاری پەڕلەمانتار مەدیحە موسەوی بە پێویستیی وەرگرتنی هەموو کێشەکان و پێداویستیەکانی کەرتە خزمەتگوزاریەکان تایبەت بێت بە نووسینگە پەڕلەمانیەکان لە ناوچەکانیاندا بۆ پێشخستن و پەلەکردن لە دانانی چارەسەریەکان بۆی لە لایەن ئەمینداریەتی بەغداوە، و جەختکردنەوەی پەڕلەمانتارعەلی حسەین ساعدی لە سەر بە دواداچوونی دانان و تەواوکردنی کاری تایبەت بە ڕوانگەیەکی سەرانسەری هەموو شارەوانیەکان کە بەڕێز سەرۆک وەزیران داوایکرد بۆیان کە ئەوەش لە ئەرکی لیژنەکەیە.
هەروەها لیژنەکە توێژینەوەی کرد لە یەکایەتی پڕۆژەکانی یاساکان بۆ هەر یەکێک لە پێشنیاری یاسای بەغدای پایتەخت، و پێشنیاری پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە، و کۆمەڵێک لە پڕۆژەکان و پێشنیارەکانی ئەو یاسایانەی کە گرنگی بە بابەتی هەڕەمەکیەکان و دۆسیەی نیشتەجێکردن لەعێراقدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤/٥/٢٠٢٢