لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانکردنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سەعد لە وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەانکردنەوەو شارەوانیە گشتیەکاندا گفتوگۆ لە سەر دواکەوتنی بەجێهێنانی پڕۆژەی ئاوی نەهرەوان دەکات

لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار مەحما خەلیل بەتەمەن سەرۆک وئامادەبوونی خاتونان وبەڕێزان ئەندامانى لیژنە کۆبوونەوەیەکی باسوخواسی بەست لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سەعد لە وەزارەتی نیشتەجێکردن وئاوەدانکردنەوەو شارەوانیە گشتیەکاندا لەسەر داواکردنی پەڕلەمانتارعەلائ سکر دڵفی نوێنەری خەڵکى ناوچەی نەهرەوان لە بەغدا ڕۆژی ٢٦/٥/٢٠٢٢.

لیژنەکە دۆخ وهۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەی ئاوی نەهرەوان پاش بەردەوامی کۆمپانیا درۆزنەکە تاوتوێکرد وە وردەکاریەکانی ڕوونکردنەوەو ژماردنی ئەوەی تایبەتە بەوەوە، وە مەرجەکانی گرێبەستی لە گەڵ کۆمپانیای بەجێهێنەری سەر بە وەزارەتی نیشتەجێکردن وئاوەدانکرنەوەو شارەوانیە گشتیەکان و ئاستەنگەکان ودۆخی ڕێگر پاش پێدانی کار لە سەر پڕۆژەکە لە کۆتایی ساڵی٢٠٢١دا.

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی بڕیاری دا لەسەر مۆڵەتدان بە کۆمپانیای سەعدی بەجێهێنەر لەوەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوەو شارەوانیە گشتیەکان بۆ ماوەی مانگێک بۆ هێنانی ئاوی نە پاڵێوراو وەک قۆناغی یەکەمی تەواوکردن، وە تەواوکردنی کار لە قۆناغی دووەمدا بە هێنانی وێستگەکانی شیرینکردن و پاککردنەوە لە پڕۆژەی ئاوی نەهرەواندا بەگوێرەی مەرجە جێگیرکراوەکان لە گرێبەستەکەی پڕۆژەکەدا .

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

ئەنجومەنی نوێنەران

٢٦/٥/٢٠٢٢