لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنه‌وه‌ بە تەمەن سەرۆک وهەردوو جێگرەکانی هەڵدەبژێرێت

لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنه‌وه‌ی‌ پەڕلەمانی ئەمڕۆسێشەممە ١٧ی ئایار کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا‌ بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەڕلەمانتارحاکم زاملی وە ئامادەبوونی خاتونان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد بە باسکردنی گرنگی لیژنەکە چونکە پەیوەندی هەیە بە خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەو بەرکەوتی هەیە بە پێویستیەکان و خەمەکانی هاووڵاتیان و بە جێهێنانی پێداویستیەکانیان.
لیژنەکە مەحما خەلیل قاسم بە تەمەن سەرۆکی هەڵبژاردو پەڕلەمانتار باقر کازم ناسر بەجێگری یەکەمی سەرۆک و پەڕلەمانتارعەدنان برهان مەحمود بە جێگری دووەمی ئەوی هەڵبژارد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧ی/ئایار/٢٠٢٢