لیژنەی تەندروستی و ژینگە بەمەبەستی دانانی پلانی کار بۆ ماوەی داهاتوو کۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێشەممە 24 / 5 / 2022 لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکیان بە سەرۆکایەتی دکتۆر لیقا ئەلیاسین سەرۆکی تەمەنی لیژنەکە و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەنجامدا ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی کاری لیژنەکە وە پێکهاتە ئیدارییەکەی .

لە کۆبوونەوەکەدا ، لیژنەکە تاوتوێی پێداچونەوەی کرد بۆ سیستەمی ناوەکی خۆی و پەرەپێدانی پلانی کار بۆ ماوەی داهاتوو ، هەروەها پەرەپێدانی دامەزراوە تەندروستییەکان لە سەرتاسەری وڵات لە ڕێگەی بینینی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردن و پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان دەبێت لە خۆبگرێت .

هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر میوانداری ئەندامانی دەزگای تەندروستی بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای گەرەنتی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤/٥/٢٠٢٢